سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان لە خورماتوو کراوە، کارەکەش بە "خیانەت لە دەوڵەت" ناودەبات و داوا دەکات، فەرماندە سەربازییەکانی ئەو سنوورە دەستبەجێ رەوانەی دادگەی سەربازی بکرێن. لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر خستەڕوو و رەخنەی توندی لە کەمتەرخەمیی دەزگە ئەمنییەکان گرت.


⬅ Back home Read full article ➡