VAR · 12 Nov 2026
بە تۆمەتی وەرگرتنی 350 هەزار دۆلار بەرتیل؛ بریکاری وەزارەتی پیشەسازیی عێراق سزای شەش ساڵ زیندانی درا
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵیی عێراق، دەرچوونی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەر بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکاندا ڕاگەیاند، بەهۆی ساغبوونەوەی تاوانی وەرگرتنی بەرتیل و کەمتەرخەمیکردن لە ئەرکە فەرمییەکانیدا.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەکە، لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ناوبراو بڕی 350 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەک بەرتیل وەرگرتووە، لە بەرامبەر پێشێلکردنی ئەرکە کارگێڕییەکانی و سەرپێچیکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە بەرکارەکانی ناو وەزارەتەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡