964media · 12 Nov 2026
ژمارەیەک یاریزانی دهۆک لە فڕۆکەخانەیەکی تونس راگیراون
964+ شڤان عەبدوڵا - زاخۆ ژمارەیەک یاریزانی لەشجوانی دهۆک لە فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تونس راگیراون و رێگەیان پێنادرێت لە فڕۆکەخانە بچنە دەرەوە. دلۆڤان سەعید، یاریزانی لەشجوانی پارێزگای دهۆک سێ رۆژ لەمەوبەر لە وڵاتی لوبنان بەشداری لە پاڵەوانێتییەک کرد، لەوێ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دواتر لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی تری لەشجوانی کە سەرجەمیان خەڵکی کوردستانن، رۆیشتوونەتە وڵاتی تونس، لەوێ دەستبەسەرکراون و رێگەیان پێ نادرێت بچنە دەرەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡