وردەکارییەکانی دەمەقاڵێی نێوان زیدان و ئێمباپێ
Rudaw · 12 Nov 2026

وردەکارییەکانی دەمەقاڵێی نێوان زیدان و ئێمباپێ

رووداو دیجیتاڵ گفتوگۆ و مشتومڕەکان دەربارەی سروشتی پەیوەندییەکەی نێوان زینەدین زیدان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید بەردەوامن؛ بەتایبەتی دوای ئەوەی یاریزانەکە لە یاریی دژی ئیتاڵیا دوورخرایەوە. نەبوونی کیلیان ئێمباپێ لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا، تەنیا هەواڵێکی ئاسایی پەیوەست بە تەندروستی نەبوو؛ بەڵکو لە کاتێکی زۆر هەستیاردا لە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا روویدا.


⬅ Back home Read full article ➡