لە واشنتن تەقە کرا و چوار بریندار هەیە
964media · 12 Nov 2026

لە واشنتن تەقە کرا و چوار بریندار هەیە

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا ئەم ئێوارەیە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، کە دەکاتە سەرلەبەیانی بە کاتی ئەمریکا، تەقە کرا و لە ئەنجامدا چوار کەس بریندار بوون. ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردەوە، قوتابخانەکانی نزیک رووداوەکە داخران و شەقامەکانی دەوروبەریش لە لایەن پۆلیسەوە کۆنتڕۆڵ کران. هەروەها پۆلیسی واشنتن ئاشکرای کرد، چەکدارێک خۆی لە ناو باڵەخانەیەک مەڵاس داوە و دیار نییە چی دەوێت. تۆڕی سی ئێن ئێنیش دەڵێت، پۆلیس داوا دەکات هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە، ئەوانەی لە شوێنی رووداوەکە نزیکن.


⬅ Back home Read full article ➡