964media · 12 Nov 2026
ئەسپێک بەڕەڵڵا بووە خۆی کردووە بە پرسەیەکی ژناندا
964+ ئاکام غەفور لە گوندی ئالانەی سەر بە قەزای خەلیفان، ئەسپێک بەڕەڵڵا بووە و خۆی کردووە بە ناو پرسەیەکی ژناندا، بەم هۆیەوە چوار کەسی بریندار کردووە، کە یەکێکیان برینی سەختە، هەروەها خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش. بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی خەلیفان کاروان سرێشمەیی، بۆ 964 وتی، لە رووداوەکەدا سێ ژن بە برینداری گەیندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، کە برین لە جەستەیان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەسپەکە بەسەریان کەوتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡