ئیمارات؛ 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 30ی دیکەش بریندار بوون
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

ئیمارات؛ 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 30ی دیکەش بریندار بوون

وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات رایگەیاند: لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە شاری فوجەیرە لە نێوان 18 ئۆتۆمبێل و پێنج بارهەڵگردا، 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون. پێنجشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە شاری فوجەیرەی ئیمارات، 18 و ئۆتۆمبێل و پێنج بارهەڵگر پێکیاندادا، بە پێی زانیاری و ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.


⬅ Back home Read full article ➡