Kurdistan24 · 12 Nov 2026
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی بودجە دواخرا
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: بڕیاربوو رۆژی شەممە 14ی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی بودجەی 2027 بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24؛ هۆکاری دواخستنی دەنگدان لەسەر رەشنووسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێشتا کارەکانی لیژنەکەی هەولێر و بەغدا بۆ نووسینەوەی دەقە نوێیەکانی نێو بودجە تەواو نەکراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡