Kurdistan24 · 12 Nov 2026
بنکەی لالش: رۆڵی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە لە ئازادکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین
دەستەی باڵای بنکەی لالش بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی شنگالدا، رۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی و هێزەکانی پێشمەرگە لە ئازادکردنی شارەکە بەرز دەنرخێنێت و رایدەگەیەنێت، هێشتا بەشێکی زۆری ئێزدییەکان لە کەمپەکاندا دەناڵێنن و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆک، بە بۆنەی 11ەمین ساڵیادی ئازادکردنی شنگال بە دەستی پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡