ئۆپێک: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 11% بەرزبووەتەوە
Kurdistan24 · 12 Nov 2026

ئۆپێک: بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 11% بەرزبووەتەوە

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ئاماری نوێی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2026دا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی ئەو داتا فەرمییانەی عێراق پێشکەشی رێکخراوەکەی کردووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بڕی 489 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەراورد بە مانگی پێشوو زیادی کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡