Kurdistan24 · 12 Nov 2026
وەزارەتی نەوتی عێراق: رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی بۆ کوردستان تەواوکراون
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکراون. پێنجشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2026، سەلیم روکابی، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە کوردستان24ی گوت: رێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکراون و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتەکە رەوانە بکرێت و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت. هاوکات شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند ناوچەیەک زیاتر لە دوو هەفتەیە سوپا دادەگیرسێندرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡