Kurdistan24 · 12 Nov 2026
یەمەن داوا دەکات حووسییەکان بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
یەکێتیی ئەورووپا خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکی نوێی ئاسایشی دەریایی لە یەمەن ئامادەدەکات، ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە و پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریاییە، هاوکات حکوومەتی یەمەنیش داوا دەکات حووسییەکان لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی ناویان تۆمار بکرێت. پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026، یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، ئامادەیە دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەریایی و خۆڕاگریی ئابووری لە یەمەن و بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی چەک لە گەرووی باب لمەندەب دەستپێدەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡