Kurdistan24 · 12 Nov 2026
بەقایی: هەر لایەنێک هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات بە دوژمنی دەزانین
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا هۆشداریی دایە ئەو وڵاتانەی بە هەر شێوازێک بێت بەشداری لە هێرش یان گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن و رایگەیاند، تاران ئەمە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی دەزانێت و بێ وەڵامیش نامێنێتەوە. پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانەکەی بە پەندێکی کۆری دەستپێکرد و نووسیویەتی: ئەو چۆلەکەیەی هەوڵ دەدات وەکو لەقلەقێک بفڕێت، دواجار قاچەکانی دەشکێن.
⬅ Back home
Read full article ➡