بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی یۆنان لە سلێمانی نیشتەوە
964media · 12 Nov 2026

بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی یۆنان لە سلێمانی نیشتەوە

964+ دیلان محەمەدجەزا بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی یۆنان گەیشتە سلێمانی و لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی نیشتەوە، هەریەکە لە وەزیری دەرەوە و تەندروستی وڵاتەکە لە فرۆکەکەدا بوون و لە کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی بەشداری دەکەن. ئەمە یەکەمجارە فڕۆکەیەکی وڵاتی یۆنان لە سلێمانی بنیشێتەوە و یەکەمجاریشە وەزیرێکی دەرەوەی وڵاتێکی ئەوروپی راستەوخۆ سەردانی سلێمانی بکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی دابەزێت.


⬅ Back home Read full article ➡