ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری غازی شل کار دەکەن سەردانی پارێزگا بکەن
964media · 12 Nov 2026

ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری غازی شل کار دەکەن سەردانی پارێزگا بکەن

+964 ئەرسەلان عەبدوڵا پارێزگای هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا، بانگهێشتی کۆمپانیاکانی بواری غازی شل LPG دەکات و کۆبوونەوەیەکیش لەم بارەیەوە بەڕێوەچوو. پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری LPG (غازی شل) کار دەکەن، سەردانی پارێزگای هەولێر بکەن و لەگەڵ لیژنەی LPG لە بەشی میکانیک کۆببنەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی رێنمایی و زانیارییە پێویستەکان.


⬅ Back home Read full article ➡