Kurdistan24 · 12 Nov 2026
بازاڕی پەنیری گیایی وان گەرم دەبێت و کیلۆی بە 800 لیرەیە
پەنیری گیایی وان، یەکێکە لە ناسراوترین بەرهەمە خۆراکی و فۆلکلۆرییەکانی باکووری کوردستان، کە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زستان، بازاڕەکەی دەبووژێتەوە و سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکەشی، هێشتا خواستێکی بێوێنەی لەسەرە. پەنیری شاری وان بە تێکەڵکردنی چەندین جۆری گیای بەهاری و کوێستانی، وەک: سیرک (سیرۆک)، سیابۆ، مەندی، هەلیس، کاتڕ و چەندین جۆری دیکە دروست دەکرێت، کە لە کوێستانە بەرزەکانی کوردستان کۆدەکرێنەوە و تام و بۆنێکی تایبەت بە پەنیرەکە دەبەخشن.
⬅ Back home
Read full article ➡