کچە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا
Rudaw · 12 Nov 2026

کچە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ کچە خوێندکارێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا. خوێندکارەکە ناوی زیلان دەشتییە و تەمەنی 24 ساڵ بووە، خوێندکاری بەشی ژینگە و تەندروستی بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین بووە لە هەولێر، بە گوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، زیلان لە منداڵییەوە دڵی کون بووە و نەخۆشی دڵی هەبووە. ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2026 لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر لە هۆش خۆی چووە، لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


⬅ Back home Read full article ➡