کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا 404 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
Kurdistan24 · 13 Nov 2026

کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا 404 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی داهات و بەرزبوونەوەی بەرچاوی خەرجییەکان، کورتهێنانی بودجەی وڵاتەکە لە سەرەتای ساڵی دارایی 2027دا گەیشتووەتە 404 ملیار دۆلار و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بۆ مانگی تشرینی یەکەم تۆمارکردووە. لە مانگی تشرینی یەکەمدا داهاتەکان بە بڕی 35 ملیار دۆلار یان بە رێژەی 9% دابەزیون و گەیشتوونەتە 369 ملیار دۆلار. ئەم دابەزینەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە کەمبوونەوەی داهاتی باجە گومرگییەکان.


⬅ Back home Read full article ➡