بە خێزانی هاتوونەتە هەرمۆتە و بەرهەمی زەیتوونەکەیان دەفرۆشن
964media · 13 Nov 2026

بە خێزانی هاتوونەتە هەرمۆتە و بەرهەمی زەیتوونەکەیان دەفرۆشن

964+ دەریا ئەحمەد - کۆیە سەرباز زاهیر و هاوسەر و منداڵەکانی، هەموو پێکەوە بەرهەمی زەیتوونەکەیان هێناوەتە فێستیڤاڵی زەیتون لە گوندی هەرمۆتەی سنووری کۆیە. سەرباز زاهیر لەبارەی بەرهەمەکەیانەوە بە 964ی وت: زەیتوونەکە لە باخی خۆمان گەورە بووە و خۆمان لێمانکردووەتەوە و بەشێکی دەکەین بە زەیتی زەیتوون و بەشێکی دیکەی خۆش دەکەین. شنۆ تەها، هاوسەری سەرباز لەسەر خۆشکردنی زەیتوونەکەیان قسەی بۆ کردین و وتی: زەیتوونەکەی ئێمە دەرمانی تێ ناکەین و تەنیا لە خوێ و ئاو خۆشی دەکەین و 40 رۆژی تەواوی پێویستە.


⬅ Back home Read full article ➡