سوپای پاسداران: کەشتییەکی گاز لە گەرووی هورمز تەقییەوە
Kurdistan24 · 13 Nov 2026

سوپای پاسداران: کەشتییەکی گاز لە گەرووی هورمز تەقییەوە

سوپای پاسدارانی ئێران تەقینەوەی کەشتییەکی گواستنەوەی گازی بەهۆی مینێکی دەریاییەوە لە گەرووی هورمز راگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە بەئامانجگرتنی سیستەمێکی راداری ئەمریکی لە بەحرەین کرد. هەینی، 13ی تشرینی دووەمی 2026، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، کەشتییەک کە گازی سروشتیی شلی هەڵگرتبوو لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، هەوڵی دا بە رێڕەوێکی رێگەپێنەدراودا لە باشووری گەرووەکە تێپەڕێت، بەڵام بەر مینێکی دەریایی کەوت و تەقینەوەیەکی بەهێز تێیدا روویدا".


⬅ Back home Read full article ➡