مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات
Kurdistan24 · 13 Nov 2026

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات و رایدەگەیەنێت، رۆڵێکی دیاری لە راگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو. ئەمڕۆ هەینی، 13ی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و دۆست و هاوکارانی دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، فەرهاد محەممەد، نووسەر و رۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو.


⬅ Back home Read full article ➡