Kurdistan24 · 13 Nov 2026
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەکات
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستە کرد و سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادەکەیان کرد. پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەدی حاجی محمود بەڕێز، محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سوسیال دیموکراتی کوردستان. بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئامین حەسەن گەڵاڵی) دایکی بەڕێزتانم پێگەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و خزم و کەسوکارتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
⬅ Back home
Read full article ➡