964media · 13 Nov 2026
ئەو کچەی لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونیدا گیانی لەدەستدا نەخۆشی دڵی هەبوو
964+ کۆسرەت ئەحمەد - هەولێر دەشتی عومەر، باوکی زیلان، وردەکاریی ساتی تێکچوونی باری تەندروستی و کۆچی دوایی کچەکەی دەگێڕێتەوە، کە بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لەناکاو کەوتووە و سەرەڕای هەوڵی پزیشکان گیانی لەدەستداوە. زیلان دەشتی، کچە خوێندکارێکی دەرچووی بەشی ژینگە بوو، لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین، دوێنێ پێنجشەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی لەناو یاریگای فرانسۆ هەریری هەولێر، دۆخی تەندروستی تێکچوو و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
⬅ Back home
Read full article ➡