وەزارەتی دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: دەستمان کردووە بە وەرگرتنی سکاڵا و داواکاری کوردە فەیلییەکان
Westga News · 13 Nov 2026

وەزارەتی دادی عێراق بۆ وێستگەنیوز: دەستمان کردووە بە وەرگرتنی سکاڵا و داواکاری کوردە فەیلییەکان

وێستگەنیوز – محەمەد فاتیح وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندووە دەستیان کردووە بە وەرگرتنی سکاڵا و داواکاری کوردە فەیلییەکان. موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەپێی راسپاردەکانی خالد شوانی وەزیری دادی عێراق تایبەت بە کردنەوەی بەشێکی تایبەتمەند بە پێشوازی لە سکاڵاو داواکاری کوردە فەیلییەکان، ئەو بەشە دەستی بە کارەکانی کرد و پێشوازی لە کوردە فەیلییەکان و سکاڵاو داواکارییەکانیان دەکات".


⬅ Back home Read full article ➡