Rudaw · 13 Nov 2026
مسقاڵێک زێڕ 17 هەزار دینار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ 17 هەزار دینار بەرزبووەوە. عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بووە بە 947 هەزار دینار". دوێنێ مسقاڵێک زێڕ دابەزی بۆ 930 هەزار دینار. نرخی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 903 دۆلار دیاریکراوە، لە کاتێکدا دوێنێ ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 859 دۆلار بوو.
⬅ Back home
Read full article ➡