وەزارەتی دادی عێراق: هۆبەی تایبەت بە سکاڵای کوردانی فەیلی دەستبەکار بوو
Kurdistan24 · 13 Nov 2026

وەزارەتی دادی عێراق: هۆبەی تایبەت بە سکاڵای کوردانی فەیلی دەستبەکار بوو

وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هۆبەی تایبەت بە وەرگرتنی سکاڵا و داواکارییەکانی کوردانی فەیلی بە شێوەیەکی کردەیی دەستی بە راپەڕاندنی کارەکانی کردووە. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خالد شوانی، وەزیری داد و سەرۆکی لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە (80)ی ساڵی 2026 تایبەت بە کوردانی فەیلی، سەبارەت بە پێکهێنانی هۆبەیەکی تایبەتمەند بۆ وەرگرتنی سکاڵاکانیان، هۆبەکە دەستی بە کارەکانی کرد و پێشوازی لە هاووڵاتییان و داواکارییەکانیان دەکات."


⬅ Back home Read full article ➡