Kurdistan24 · 13 Nov 2026
داوا دەکرێت بڕیاری لەسێدارەدانی سەید رەزا هەڵبوەشێندرێتەوە
پارێزەرێک لە باکووری کوردستان بە فەرمی داواکارییەکی پێشکەش بە داواکاری گشتیی کۆماری لە دێرسم کرد، بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی، کە لە ساڵی 1937 دادگایی کرابوون. پارێزەر جیهان سۆیلەمەز سەردانی داواکاری گشتیی دێرسمی کرد و بە پشتبەستن بە بنەمای "هەڵوەشاندنەوە لە پێناو بەرژەوەندیی یاسادا"، داوای کرد بڕیاری دادگاییکردن و لەسێدارەدانی سەید رەزا، رێبەری شۆڕشی دێرسم و هاوڕێکانی، کە لە 14 و 15ی تشرینی دووەمی 1937 جێبەجێ کرا، هەڵبوەشێندرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡