Kurdistan24 · 13 Nov 2026
فوئاد حوسێن: داخستنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران سزادانی گەلی عێراقە
هەڵوێستی فەرمیی بەغدای لەبارەی گەمارۆکانی ئەمەریکا، دۆسیەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەناردەکردنی نەوت، و چەکدارکردنی گرووپەکان خستەڕوو و رایگەیاند، داواکاریی واشنتن بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران مەحاڵە و جێبەجێی ناکەن. هەینی 13ی تشرینی دووەمی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فرانس24"، لە دەستپێکی چاوپێکەوتنەکەدا، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی توانیویەتی لەژێر پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکادا، هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەست پێبکاتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡