Kurdistan24 · 13 Nov 2026
رووسیا تا کۆتایی 2026 ڤاکسینی دژەشێرپەنجە بە 20 تووشبوو دەدات
سەنتەری "گامالیا"ی رووسی ئاشکرای کرد تا کۆتایی ساڵی 2026 ڤاکسینی نوێی دژەشێرپەنجە بە 20 نەخۆش دەدرێت، هاوکات سەرکەوتنی چارەسەری یەکەم تووشبووی راگەیاند کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە گرێ شێرپەنجەییەکانی جەستەی نەماون. ئەلێکساندەر گینزبۆرگ، بەڕێوەبەری زانستیی سەنتەری نیشتمانیی رووسیا بۆ توێژینەوەکانی پەتازانی و زیندەوەرە وردبینەکان "گامالیا"، رایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2026، ژمارەیەک تووشبووی شێرپەنجە کە دەگاتە 20 نەخۆش، ڤاکسینی تایبەتی دژەگرێ شێرپەنجەییەکان وەربگرن.
⬅ Back home
Read full article ➡