Channel8 · 13 Nov 2026
گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەستپێدەکەنەوە
هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی وەزیری گواستنەوە بۆ چالاککردنی گەشتە ئاسمانییە دەرەکییەکان و فراوانکردنی بژاردەکانی گەشت لەبەردەم گەشتیاراندا، بڕیاردراوە، لە ڕۆژانی 26 و 27ی ئەم مانگەوە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان بۆ دوبەی دەستپێبکەنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡