964media · 13 Nov 2026
تیمەکانی کارەبا کێشەی تەزووی کارەبای دوو گوندیان چارەسەر کرد
964+ پەری ساڵح بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی چاککردنەوەی فەرمانگەی کارەبای دیبەگە بە هانای دانیشتووانی دوو گوندی سنوورەکەوە چوون و کێشەی کارەبای ئەو گوندانەیان چارەسەر کردووە. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر، لە گوندی (یەدیقوو) ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشابوو کە ببووە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و زیانگەیاندن بە تۆڕەکە، دواتر لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی فەرمانگەی کارەبای دیبەگەوە توانرا بە زووترین کات چاکبکرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡