Rudaw · 13 Nov 2026
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەسرە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەسرە، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەسرە بۆ رووداو، کاژێر 02:30ی ئەمڕۆ، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لە رێگەی شەلامچە لە بەسرە، شەش کەس گیانیان لەدەستدا. ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیکاب بووە و هۆکاری رووداوەکەش شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە کە پێچەوانەی سایدی خۆی ماتۆڕسکیلەکەی لێخوڕیوە.
⬅ Back home
Read full article ➡