رێگەی هەولێر - کەرکووک بۆ ماوەیەک داخرا
Kurdistan24 · 13 Nov 2026

رێگەی هەولێر - کەرکووک بۆ ماوەیەک داخرا

رێگەی هەولێر - کەرکووک، بەهۆی گومانلێکردن لە بوونی سێ چەکداری داعش لەناو ئۆتۆمبێلێکدا داخرا و هێزێکی ئەمنیی سوپای عێراق بەرەو پردێ بەڕێکەوت، هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکیش گەیشتووەتە ناو پردێ. هەینی، 13ی تشرینی دووەمی 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24، گوتی: هەر ئێستا رێگەی هەولێر - کەرکووک داخرا و هێزێکی سوپای عێراق بە زیاتر لە 10 هەمەری سەربازییەوە بەرەو پردێ بەڕێکەوتووە.


⬅ Back home Read full article ➡