Kurdsat News · 13 Nov 2026
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردسات نیوز: لە سنوری پردێ سێ چەکداری داعش کوژران
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە نزیک گوندی درماناو شێخییە لەسنوری پردێ هێزە ئەمنییەکانی عیراق توانیویانە سێ چەکداری داع،ش بکوژن و چەکدارێکی تریش بریندار بکەن. ئەمڕۆ هەینی، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بینینی سێ چەکداری داعش لە پردێ و داخستنی رێگای نێوان هەولێر - کەرکوک، بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی، هێزە ئەمنییەکانی عیراق بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختە و هەواڵگرییەوە، توانیویانە سێ چەکداری داعش بکوژن و چەکدارێکی تریش دەستگیربکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡