Kurdsat News · 13 Nov 2026
قوباد تاڵەبانی: شێوازی کارکردنی پارتی لەگەڵ ژیانی خەڵک ناگونجێت و قەیرانەکانیش چارەسەر دەکرێن
لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەو قەیرانەی ئێستا دروست بووە، شتێک نییە چارەسەر نەکرێت. ئەمڕۆ هەینی، لە دوەم رۆژی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی، کە خۆی سەرپەرشتی دەکات، قوباد تاڵەبانی رەخنەی لە شێوازی کارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گرت و رایگەیاند کە شێوازی کارکردنیان لەگەڵ ژیانی خەڵکی ناوچەکەدا ناگونجێت. سەبارەت بە رەوشی ئێستای هەرێمیش، جەختیکردەوە کە ئەو قەیرانەی ئێستا دروست بووە، شتێک نییە چارەسەر نەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡