Kurdsat News · 13 Nov 2026
دووەم رۆژی کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ دووەم رۆژی کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابوری، ئەمنی و سەربازی لە عیراق و وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت و قوباد تاڵەبانیش پەیامی دەبێت. لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئاستەنگە ستراتیژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەئاسایشی ناوچەکە و جیهان، گەشەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی نوێی وەبەرهێنان و دیپلۆماسیەت و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و سەقامگیری ناوچەیی لەڕێگەی گفتوگۆی باڵاوە سازدەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡