رێگەی کەرکووک بۆ سلێمانی داخرا
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

رێگەی کەرکووک بۆ سلێمانی داخرا

شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی دارەمان گردبوونەتەوە و دەڵێن کەس بە کەس نییە لە شەوی رابردووەوە هێزەکانی فیدراڵی بازگەی دارەمانی کەرکووکیان لە بەردەم جووڵەی نێوان شارەکە بەرەو سلێمانی داخستووە و دەیان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی تایبەت لەم بازگەیە گیریانخواردووە. شۆفێرانی بارهەڵگر دەڵێن لەم بازگەیە هەماهەنگی لەنێوان هیچ هێزێکی فیدراڵی نییە و دانبەیەکتری نانێن، گرفتی داخستنی بازگەکەش هێندە دووبارە بووەتەوە، رێبوارانی بە تەواوی بێزارکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡