Kurdistan24 · 14 Nov 2026
دانیشتووانی پردێ داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن
شەوی رابردوو، بەهۆی چوونی هێزێکی زۆری ئەمنی بۆ پردێ و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی داعش، دۆخی ئەمنیی ناوچەکە شڵەژا. لەو چوارچێوەیەدا هاووڵاتییانی شارەدێکە داوا دەکەن هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکەیان بۆ ئەوەی سەر و ماڵی دانیشتووانەکەی بپارێزێت. هاووڵاتییەکی پردێ لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 گوتی: "هەموو رێگەوبانەکانی پردێیان گرتووە و هیچ کەس بۆی نییە هاتوچۆ بکات، هەموو کۆڵانەکانی شارەدێکەش سوپای عێراق گرتوویەتی و کەس بۆی نییە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡