ترەمپ: لەگەڵ پووتین و شی جین پینگ باسی چەکی ناوەکی دەکەم
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

ترەمپ: لەگەڵ پووتین و شی جین پینگ باسی چەکی ناوەکی دەکەم

کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی لە چین لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین، پرسی کەمکردنەوەی چەکی ناوەکی دەورووژێنێت. ئەمڕۆ شەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2026، ئۆلیڤیا وێڵز، گوتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسان گوتی: "پرسی کەمکردنەوەی چەکی ناوەکی لە جیهاندا تاوتوێ دەکرێت، کە سەرۆک ترەمپ پێیوایە بڵاوبوونەوەی ئەو چەکانە زۆر مەترسیدارە". گوتەبێژی کۆشکی سپی روونیکردەوە، کۆبوونەوەکە پێنجشەممەی داهاتوو لە چین بەڕێوەدەچێت.


⬅ Back home Read full article ➡