لە نەخۆشخانەی کەلار دەرزییەک لە قوڕگی ژنێک دەرهێنرایەوە
964media · 14 Nov 2026

لە نەخۆشخانەی کەلار دەرزییەک لە قوڕگی ژنێک دەرهێنرایەوە

964+ شۆڕش قادری لە کەلار دەرزییەک لەناو خواردن و ناندا چووە قوڕگی ژنێک و تووشی مەترسی کرد، لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە نازۆر بۆی دەرهێنرایەوە. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار چەند وێنەیەکی دەرزییەکە و ژنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، شەوی رابردوو، ژنێک بەهۆی گیرانی دەرزییەک لە قورگ و رێڕەوی هەناسەیدا، گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە. بەقسەی ژنەکە خۆی، لەکاتی نانخواردندا دەرزییەک بەهەڵە لەگەڵ خواردنەکەیدا چووەتە ناو قورگی و بووەتەهۆی گیران لە رێڕەوی هەناسەیدا.


⬅ Back home Read full article ➡