سەرەتای هەفتەیە و نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
964media · 14 Nov 2026

سەرەتای هەفتەیە و نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە

964+ شۆڕش قادری دوای دابەزینەکانی هەفتەی رابردوو، جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخی هەر هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 95 دۆلار. ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 84 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.02٪ بەرزبووەتەوە. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 88 دۆلار و 56 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.20٪ بەرزبووەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡