بەشێکی زۆری هاوبەشانی بانکە عێراقییەکان ناتوانن پارەکانیان وەربگرنەوە
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

بەشێکی زۆری هاوبەشانی بانکە عێراقییەکان ناتوانن پارەکانیان وەربگرنەوە

بەشداربووانی بانکی تەیفی ئیسلامی لە عێراق ناتوانن ئەو پارەیەی لە بانکەکە دایانناوە، بە تەواوی و دەستبەجێ وەریبگرنەوە. ئێستا بانکەکە لەژێر سەرپەرشتیی بانکی ناوەندیدایە، هاووڵاتییانیش داوای چارەسەرێکی گونجاو دەکەن. کۆی ئەو پارەیەی لەم بانکەدا راگیراوە بە دەیان ملیار دینار دەخەمڵێنرێت. دایکی ئەحمەد، یەکێک لە خاوەن پارەکان، زیاتر لە مانگێکە لە نێوان پارێزگاکاندا هاتووچۆ دەکات بۆ راکێشانی پارەکەی، بەڵام بێ سوود بووە.


⬅ Back home Read full article ➡