ڕفعەت عەبدوڵا: سلێمانی بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و قبوڵکردنی فرەییەکانە
PUK Media · 14 Nov 2026

ڕفعەت عەبدوڵا: سلێمانی بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و قبوڵکردنی فرەییەکانە

ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە. دەقی پەیامەکە: لەیادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی خۆشەویستدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەهلی جوامێر و ئازیزی سلێمانی و هەموو کورد و کوردستانیەک دەکەم. سلێمانی لە سەرەتای دروستبونیەوە بنەمای کۆکردنەوەی جیاوازی و قبوڵکردنی فرەییەکان بووە، هەربۆیە شۆرەتی مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان بەباڵای بەرزیدا بڕاوە.


⬅ Back home Read full article ➡