Kurdistan24 · 14 Nov 2026
فەرهاد ئەترووشی: دوو ئەندامی کورد لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی هێرشی کۆرمۆر بەشدارن
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی حەوت کەسیی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێکهێنا، کە دوو ئەندامی کوردیشی تێدایە. فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لیژنەکە لە پێنج سەرۆکی لیژنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێکدێت، لەوانە سەرۆکانی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، دەستپاکی، هەرێم و پارێزگاکان و دەروازە سنوورییەکان.
⬅ Back home
Read full article ➡