هێمن قادر: بەردەوامین لە تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر
Kurdistan24 · 14 Nov 2026

هێمن قادر: بەردەوامین لە تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر

لە دووشەممەی رابردووەوە، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و نوێنەرانی قایمقامییەتەکان دەستبەکار بووە بۆ تۆمارکردن و خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی هەولێر. ئەمڕۆ شەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2026، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، لە قۆناخی یەکەمدا تەنیا خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکرێت، دواتریش حکوومەت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو و بە گوێرەی توانا، بەشێک لە زیانی هاووڵاتییان قەرەبوو دەکاتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡