964media · 14 Nov 2026
جەوەکە تەواو پاییزیە و باوبۆران جارێ دەنگی نییە
964+ شۆڕش قادری ئەم دوو رۆژەش باوبۆران دەنگی نییە و جەوەکە تەواو پاییزی و دڵگیر دەبێت. وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، وەک هەمیشە گەرمترین ناوچەی کوردستان گەرمیان دەبێ بە 24 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە بە 13 بۆ 14 پلەی سیلیزی.
⬅ Back home
Read full article ➡