964media · 14 Nov 2026
تەمەنی شارە حەیاتەکە بووە 242 ساڵ
964+ کوردستان جەلال ئەمڕۆ 14.11.2026 تەمەنی سلێمانی، شارە حەیاتەکە و شاری هونەر و رۆشنبیری بووە 242 ساڵ. سلێمانی لە رۆژی 14.11.1784 لەسەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان بونیادنراوە. شێرکۆ بێکەسی شاعیر لەبارەی سلێمانییەوە دەڵێت: لە دارەشمانە ئەستێرەیەک لەدایکبوو لە قەڵاچوالان بوو بە مانگ مانگ هاتە خوارێ بۆ دەشتایی نێوان گۆیژە و گڵەزەردە لە بەهارێکا خۆر حەزی لێکرد و هانی لەدوای نۆ وەرز لە مەڵکەنی مانگ ژانی گرت و کوڕێکی بوو برایم پاشاش ناوی لێنا سلێمانی!
⬅ Back home
Read full article ➡