نزار ئامێدی: سلێمانی لانکەی ڕۆشنبیران و پێشەنگی شارستانیەتیی کوردستان و عێراقە
Westga News · 14 Nov 2026

نزار ئامێدی: سلێمانی لانکەی ڕۆشنبیران و پێشەنگی شارستانیەتیی کوردستان و عێراقە

وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد نزار ئامێدی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی 242ەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی شارەکە دەکات و دەڵێت، سلێمانی هێمای خەبات، ڕۆشنبیری و پێکەوەژیانە و نموونەیەکی پێشەنگی شارستانیەتە لە عێراق و ناوچەکەدا. نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند: بە بۆنەی 242ەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری خۆشەویستی سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و دروود ئاراستەی ڕۆڵەکانی ئەم شارە ئازیزە و گەلی خۆشەویستمان دەکەین.


⬅ Back home Read full article ➡