PUK Media · 14 Nov 2026
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکات
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق لە یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە. دەقی پەیامەکە: بە بۆنەی ٢٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری خۆشەویستی سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و دروود ئاراستەی ڕۆڵەکانی ئەم شارە ئازیزە و گەلی خۆشەویستمان دەکەین. شاری ئازیزی سلێمانی لە سەردەمی میرنشینی بابان و لە سەر دەستی ئیبراهیم پاشای بابان، لە ساڵی ١٧٨٤ دامەزرا.
⬅ Back home
Read full article ➡