964media · 14 Nov 2026
نۆرەی وەرگرتنی بەنزین لە هەولێر درێژبووەتەوە
964+ رێباز یونس چەند رۆژێکە سەرەی وەرگرتنی بەنزین وەک سەرەتاکانی تەنگژەی بەنزین زیاد و درێژ بووەتەوە، 964 هەوڵیدا هۆکارەکانی بزانێت. ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 سەرەی وەرگرتنی بەنزین لە زۆربەی بەنزینخانەکان بۆ پانتاییەکی زۆر درێژبووەتەوە، بە تایبەتی لە شەقامی 120 مەتری و هەروەها 40 مەتری لای پارکی سامی عەبدولڕەحمان، کە بە سەدان ئۆتۆمبێل وەستاون. 964 پەیوەندی بە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر و هەروەها سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکانی هەولێریش کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡